فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرچوو
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرچوو
هێزێکی زۆری ئەمنی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە وە
بەشێک لە زانیارییەکان دژ بەیەکن و تا ئێستا یەکێتی بەفەرمی لەم بارەیەوە نەهاتووەتە دەنگ
هێزێکی زۆری ئەمنی لە بازگەكانی سنوری سلێمانی عەربەت، تاسڵوجە و مێرگەپان بڵاوبوونەتەوە وبەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەلدەرچووە. بە مادەی تیرۆر
باس لەوە دەکرێت فەرمانی دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ویستویەتیكودەتا بكات لەناو یەكێتی.
دەشگوترێت کە فەرمانەکە بۆ چەند کەسێکی نزیکی لاهور شێخ جەنگییە بەڵام ئەگەر ڕادەستیان نەکاتفەرمان بۆ ئەویش دەردەچێت.
هەروەها میدیای عێراقیش ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هێزانە لە بازگەكان جێگیركراون بۆ ئەوەیە كە هیچكەسێك بۆ پشتیوانی لاهور شێخ جەنگی لە شارەكانی ترەوە نەیەنە سلێمانی.
لای خۆیەوە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاکانی وتووە ئاگاداری فەرمانی دەستگیرکردنی لاهـور شێخجەنگی نیم.
میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاویکردەوە، سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکاربهێنێت، تاسیناریۆی تۆمەت دروستکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی هاوشێوەی پێشوو دروست بکات.
میدیایەکی عێراقیش بڵاویکردووەتەوە، گۆرانکاری گەورە لە سلێمانی بەرێوەیە و هێزێکی زۆری ئەمنیماڵی بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار تەوق دەکەن.