متمانەمان بە دادگاکانی سلێمانی نییە داوادەکەین دۆسیەکەیان بگوازرێتەوە بۆ بەغدا یان هەولێر
متمانەمان بە دادگاکانی سلێمانی نییە داوادەکەین دۆسیەکەیان بگوازرێتەوە بۆ بەغدا یان هەولێر
ئاراس شێخ جه‌نگى وتى، "لاهورو ته‌واوى هێزه‌كه‌ى سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ههرێمنو موچهشیانلهسهر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، ئه‌و لایه‌نه‌شى هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر لاهورو هێزه‌كه‌ى، هێزى حزبیه‌و بهچهكىئهمریكىو فه‌ره‌نسى له‌هێزێكى حكومیی دراوه".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى پۆڵاد شێخ جه‌نگى، ئاراس شێخ جه‌نگى وتى:"پۆڵاد لهنهخۆشخانهىفاروق ده‌ركراوه‌و گوازراوه‌ته‌وه بۆ گرتوخانه‌ى ئاسایش، ئه‌مه سه‌رباریى ئه‌وه‌ى پزیشكه‌كان وتویانهڕهوشى ته‌ندروستى ڕێگه به‌بردنه ده‌ره‌وه‌ى نادات، به‌ڵام هێزه‌كه گوێیان به‌وه نه‌داوه‌و بردویانه".
لەچاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵى حەدەس، ڕایدەگەیەنێت لاهوری برام ئێستا لە زیندانی ئاسەیشە لەسلێمانی ئێمە متمانەمان بە دادگاکانی سلێمانی نییە داوادەکەین بگوازرێتەوە بۆ بەغدا یان هەولێروداواش دەکەین کاک مەسرور بێتە سەرخەت و ئاگادارى دۆسیەکە بێت، نە ئێمە و نە پارێزەری لاهورڕێگەمان پێنەدراوە چاومان پێی بکەوێت.
ئاشكراشیكرد، له‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته‌سه‌ر لاله‌زار، 12 بۆ 15 كه‌س له‌هێزه‌كه‌ى لاهور شێخ جهنگىكوژراونو ژماره‌یه‌كى زۆریشیان بریندارن.
به‌وته‌ى ئاراس شێخ جه‌نگى، "به‌س ئه‌و هۆتێله‌ى به‌رامبه‌ر ماڵى لاهوره، 80 تۆپى ده‌بابه‌ى پێوه‌یه، به 120 درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر لاهورو هێزه‌كه‌ى".
جه‌ختیكرده‌وه، "وڵاتانى ده‌وروبه‌ر درۆنه‌كانیان به‌یه‌كێتیى داوه، ئه‌و وڵاته‌ى درۆنه‌كانى به‌یه‌كێتیى داوه،ده‌ستی له‌م په‌لاماره‌ى سه‌ر لاله‌زاردا هه‌یه".
ئه‌وه‌شى وت:"نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س له‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ماڵى لاهور به‌شدارییانكردوه‌و به‌گشتیش،له‌سلێمانی 25 هه‌زار هێزى چه‌كدار ئه‌و شه‌وه بڵاوه‌یان پێكرابوو".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "شه‌وى ڕوداوه‌كه ئاكۆى برام له‌وێ بوه، به‌ڵام خۆى شاردوه‌ته‌وه‌و دواتر توانیویهتىخۆى ده‌رباز بكات، ئێستاش له‌جێگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ته".
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌وه‌ى ڕویدا كۆمه‌ڵكوژى بوه‌و هیچى كه‌متر نییه له‌وه‌ى غه‌ززه ڕویداوه، دهمهوێتئهوهش ڕابگه‌یه‌نم، لاهور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دۆستى ئهمریكاو به‌ریتانیایه، هاوكات له‌گه‌ڵ پۆڵاد ڕهگهزنامهىبهریتانیان هه‌یه، ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌سه‌ر هێڵینو ته‌واوى ئه‌و چهكانهشبهڤیدیۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ین بۆ ئهمریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌كه‌كانیان لهچیدابهكاردههێندرێت