پیاوێک لە شاری مەراغە بە هۆی" ناکۆکیی خێزانی" ژنەکەی و دوو کچەکەی دەکوژێت.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری مەراغە، ژنە تەمەن ٣٨ ساڵەكەی و دوو کچەکە ١٧ ساڵ (ساناز) و ٩ ساڵانەكەی کوشت و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.
بەپێی میدیاكانی حكوومەتی، ئەو پیاوە ڕایگەیاندووە كە هۆكاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە "ناکۆکیی خێزانی" بووە.