ئەوکەسانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێیان دەگوترێ تورک، لەڕاستیدا ئازەرین، ئازەرییەکان بە ڕەچەڵەک کوردن و بە زمان تورک. بۆیە درووستەکەی ئەوەیە پێیان بڵێین ئازەرییە تورک زمانەکان. وەک چۆن بە مسرییە بە نەتەوە قبتییەکان دەگوترێت میسریی عەڕەب زمان.
تەنیا ئەوکەسانە ـ هەم بە نەتەوە هەم بە زمان ـ تورکن کە چاوی موغوولی و پشتەملی چرچ و لۆچیان هەیە. ئەوانیش ژمارەیان زۆر نییە.
ئەگەر سەنجتان دابێت هێشتاش بەشێک لە ئازەرییەکانی ڕۆژهەڵات لەباری کولتووری و ئێسکەپەیکەرەوە زۆر لە کورد دەچن و تەنانەت هێندێکیان هەڵپەڕکێی کوردیش بە گۆرانی و مۆسیقای ئازەرییەوە دەکەن.
ئەو نەخشەیەش کە ئازەرییەکان زۆرجار بەناوی نەخشەی ئازەربایجانی کۆن و مێژوویی دەیکێشنەوە لە ڕاستیدا سەرچاوەکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتداری "ئاترۆپادەکان، ئاترۆپاتەکان" کە ئەوانیش کورد بوون دەگەڕێتەوە و لە ڕوویەکەوە نەخشەیەکی هەڵە نییە، ئەویش لەو ڕووەوەیە کە ناڕاستەوخۆ خۆیان بە مێژووی دێرینی کوردستانی گەورەوە گرێ دەدەن، بەڵام لەو ڕووەوە هەڵەیە کە خۆیان بە نەتەوەیەکی جیا لە کورد دەزانن و ئەوەش لەژێر کاریگەریی گوتاری تورکی ڕەگەزپەرەتی تورکیا و تورکە ڕەگەزپەرەستە موغولییەکانی نێو ڕۆژهەڵاتە کە داگیرکەر و کۆچبەرن لەسەر خاکی کوردستان.
لە داهاتوودا لە چوارچێوەی خاکی کوردستانی گەورەدا ئازەرییەکان مافی هاوڵاتیی کوردستانیان پێ دەدرێت و ئەوانەی حەز دەکەن بگەڕێنەوه سەر ڕەگ و ڕەچەڵەکی مێژوویی و کوردانەی خۆیان بۆ چەند نەوەی یەک لەدوای یەک یارمەتیی تایبەت دەدرێن و ئەوانەشی کە نایانهەوێ بگەڕێنەوە لەگەڵ تورکە موغولەکان لە چوارچێوەی خاکی کوردستاندا مافی خوێندن بە زمانی خۆیان و پاراستنی کولتوور و مافی هاوڵاتی بوونیان پێ دەدرێت.
مەبەست لە برایەتی گەلان و پێکەوەژیانی نەتەەوەکان لە کوردستان ئەوە نییە کورد لەگەڵ نەتەوە و گەلانی دەرەوەی خاکی خۆی برایەتی بکات و لەگەڵیان بژیت. کورد لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی دەرەوەی خاکی خۆی دراوسێیەتی و دۆستایەتی دەکات، نەک برایەتی و پێکەوە ژیان، چوونکە دراوسێ مافی میرات و بەشەماڵی نییە، بەڵام برا و کەسانێک کە پێکەوە دەژین یان ژیانی هاوبەشیان پێکەوە ناوە ئەو مافەیان هەیە.
کوردستان بۆ خۆی و بۆ نێو خاکی وڵاتی خۆی و بۆ پێکهاتە جیاوازەکانی نێو خاکی خۆی دێمۆکڕاتە و بەرپرسیاری جێبەجێ کردنی دێمۆکڕاسییە. حکوومەتی کوردستانی گەورە لەئاست دەرەوەی خۆی بەرپرسیاری دێمۆکڕاسی نییە، چوونکە بۆی هەیه کەسانی دەرەوەی کوردستان گەلانی دواکەوتووی ئایینی بن و خۆیان خوازیاری دێمۆکڕاسی نەبن و یان کۆلۆنی گەر بن و چاوی تاماحیان لە خاکی کوردستان بێت.
تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک لە چوارچێوەی دەوڵەتی کوردستانی گەورەدا، لوڕەکانیش وەک ئازەرییەکان لە ڕووی زمان و کولتوورەوە بیانهەوێ ناوچەی خۆسەر و خودموختاری خۆیان هەبێت، دەبێ کورد بە دڵێکی ئاواڵەوە وەری گرێت و دژایەتیی نەکات.
هەروەها لە داهاتوویەکی نە زۆر دووردا ئەگەر هەورامییەکان و لەکەکانیش هەمان شتی لوڕەکانیان بوێت، نابێ پێی هەڵبەزینەوە و بڵێین ئەوە پلانی دوژمنانە! دەکرێت هەموومان لە چوارچێوەی یەک دەوڵەتی گەورە و بەهێزدا بژین و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ کۆمەڵەی زمانی و زاراوەیییەکانی نێو خاکەکەشمان بەرەو گەشە و سەربەخۆیی هەنگاو بنێن و سەربەخۆییەکەشیان بەمانای جیابوونەوە لە پەیکەری دایکی نیشتمانیان نەبێت.
ئێمە هێندە خەباتمان بۆ جیابوونەوە لە پەیکەری داگیرکەران کردووە، زۆرجار خەباتی زمانی و زاراوەیی کوردانی خۆشمان هەر بەو چاوە سەیر دەکەین؛ نەخێر خەباتی زاراوەکان لە خاکی کوردستاندا بۆ جیابوونەوە لە خاکی خۆیان نییە. ئەو ترسە فێرکراوە وای لێ کردووین خۆمان ڕێگە خۆش کەین، ئەویش نەک بۆ جیابوونەوە کە مافی هەموو کۆمەڵێکی پێگەیشتوو و تێکەیشتوویە، بەڵکوو بۆ پارچەپارچە بوونی خاکی کوردستان!
با بڕێک ئاسۆی بینینمان لە میژوو یان لە ڕابردووەوە بۆ داهاتوو فراوان بکەین و هێندە چەقبەستوو و چاوترسێنکراو و بەدفێرکراو و بەدگووراو بە داگیرکەران لەخۆمان و نێوماڵی خۆمان و خاکی مێژینەی لەدەستچوومان نەڕوانین! بۆ ئەوەی خاکی ئێستای بن پێشمان لەدەست نەدەین!