داوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکات بەشێوەیەکی ئاشتییانە
داوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکات بەشێوەیەکی ئاشتییانە
نەتەوەیەکگرتووەکان
ستیفان دوجاریک وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند گوتێرێز ستایشی بەڕێوەچوونی هێمنانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕۆحی ئاشتی و ڕێزگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردن بپارێزن
کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە کاتی خۆیدا و بەشێوەی ئاشتییانە بە جۆرێک کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکی عێراق بێت و لەگەڵ خواستەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن بگونجێت.
هەروەها ئاماژەی بە هاوبەشی درێژخایەنی یونامی لەگەڵ دامەزراوە هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆتاییهاتنی زیاتر لە دوو دەیە لە یارمەتییەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکان کرد
گۆتێرێس پابەندبوونی خۆی بە پشتگیریکردنی عێراق لە درێژەدان بە پتەوکردنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان و بەدیهێنانی ئاواتەکانی هەموو عێراقییەکان بۆ داهاتوویەکی ئاشتیانە و خۆشگوزەران دووپات کردەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سوپاسی خۆی بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق یونامی دەربڕی بە بۆنەی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان.