ئێران داوای قەرەبوو لە ئەمریکا دەکاتەوە
ئێران داوای قەرەبوو لە ئەمریکا دەکاتەوە
ئەمریکا دەبێ پابەندبێت بە تەواوی قەرەبووی ئەو زیانانەی ماددی و ئەخلاقی بکاتەوە کە لە ئەنجامی ئەم پێشێلکاریانەدا بە ئێران و هاووڵاتیانی ئێران کەوتووە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای قەرەبووی ئەمریکای کردووە بۆ زیانە ماددی و ئەخلاقییەکان کە ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژەدا بەریکەوتووە. ئەمەش لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپە کە هەفتەی ڕابردوو وتی “من کۆنتڕۆڵی تەواوەتیم لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هەبووە
عەباس عێراقچی لە نامەکەیدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە پێشێلکردنی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش وەسف کرد
عێراقچی ئاماژەی بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە کۆنتڕۆڵی تەواوەتی هێرشەکەی سەر ئێران پێشکەشی کرد لەم لێدوانانەدا ترەمپ خۆی بە بەرپرس لە هێرشەکەی ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیران بۆ سەر ئێران ناوبرد
عێراقچی ئاماژەی بە قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هێرشەکان کرد و بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی ئەمریکا دەبێت پابەندبێت بە تەواوی قەرەبووی ئەو زیانانەی ماددی و ئەخلاقی بکاتەوە کە لە ئەنجامی ئەم پێشێلکاریانەدا بە ئێران و هاووڵاتیانی ئێران کەوتووە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی