کوڕێک باوک و دایکی و براژنه دوگیانەکەی کوشتوە
کوڕێک باوک و دایکی و براژنه دوگیانەکەی کوشتوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای دیوانیە ڕایگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ کۆمەڵکوژییەکی خێزانی لە دیوانیە ڕویداوه و پیاوێک باوكی و دایكی و براژنی كوشتوه و دواتریش له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژراوه
تائێستا هۆكاری ڕوداوه‌كه نازانرێت و هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕوداوه‌كانی كوشتن له عێراقدا به‌هۆی بونی چه‌كی بێمۆڵه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌درێت له‌كاتێكدا چه‌ندینجار هۆشداری دراوه له‌وه‌ی چه‌كی بێمۆڵه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای دیوانیە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردوه به‌یانی ئه‌مڕۆ پارێزگای دیوانیە شایەتحاڵی تاوانێکی ترسناک بوە کە کوڕێک باوک و دایکی کوشتوە دواتر براژنه دوگیانەکەی کوشتوە
ئاماژەی بەوەشکردوه دوای ئەنجامدانی تاوانەکە براکەی کوشتویەتی بەوەش کۆی گشتی قوربانییەکان گەیشتە پێنج قوربانی لە یەک خێزان