تەنها لە سەرەتای ساڵی 2025 وە نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵا گواستراوەتەوە
تەنها لە سەرەتای ساڵی 2025 وە نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵا گواستراوەتەوە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دوای داخستنی ڕێڕەوی ئاسمانی و وشکانی و کوژرانی فەرماندە باڵاکانی سپای قودس کۆماری ئیسلامی بە یارمەتی تورکیا ڕێڕەوی دەریایی ئاڵوگۆڕ و تەنانەت دراوی کریپتۆ تۆڕی دارایی و چەکی حزبوڵای دامەزراندەوە
بەگوێرەی ئەو وەزارەتە تەنها لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵا گواستراوەتەوە بۆ ئەوەی دوای شەڕی قورس لەگەڵ ئیسرائیل هێزی سەربازیی خۆی بنیات بنێتەوە
زۆربەی ئەم پارەیە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی نایاسایی و بازرگانی کاشەوە گواستراوەتەوە و پێدەچێت بە تەواوی ڕووکەشی یاسایی بێت
واشنتۆن هۆشداری داوە کە ئەمە هەم سەقامگیری دارایی لوبنان دەخاتە مەترسییەوە و هەمیش هەوڵەکانی حکومەتی بەیروت بۆ کۆنترۆڵکردنی وڵاتەکە لاواز دەکات
هەفتەی ڕابردوو وەفدێکی ئەمەریکا چووەتە لوبنان و بە جۆزێف عەون سەرۆک کۆمار و نەواف سەلامی سەرۆک وەزیرانیان ڕاگەیاندووە دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ ڕۆیشتنی پارە بۆ حزبوڵڵا ببڕن ئەگەرنا ئەمریکا بەیروت بە تەنیا جێدەهێڵێت