ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

عێراق حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە 

عێراق حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە 
Ahura

عێراق حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە 

عێراق حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە 

ڕۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لەنوێترین ژمارەی خۆیدا پۆلێنکردنی هەریەک لەگروپی حوسییەکانی یەمەن‌و حزبوڵڵای لوبنانی لەنێو لیستی تیرۆردا بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، بە ژمارە 4848 کە لە 17ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، بەڵگەنامەیەکی فەرمیی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا حکوومەتی فیدراڵی عێراق، گرووپی حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، گرووپی حزبوڵڵا بە زنجیرەی ژمارە 18 و حووسییەکانی یەمەن بە زیجیرەی ژمارە 19 خراونەتە لیستی تیرۆرەوە. لە خانەی (زانیاریی دیکەدا) نووسراوە"بەشداربوون لە کردەی تیرۆریستیدا" ئەمەش ڕێکارە یاساییەکانی وەک سڕکردنی سەرچاوەی دارایی، ڕێگریی لە هاوکاریی داراییان بە گوێرەی یاسا عێراقییەکان و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان.

ئەم هەنگاوەی حکوومەتی عێراق وەڵامدانەوەی بڕیاری لیژنەی سڕکردنی دارایی گرووپە تیرۆریستەکانە بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیی دارایی تیرۆر، ژمارە 39ی ساڵی 2015.

ئەمەش گۆڕانێکی گەورەیە لە سیاسەتی فەرمیی دەوڵەتی عێراق بەرانبەر بەو گرووپانە و هەستیارییەکی گەورە لە هەلومەرج و پێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمیی عێراق دروست دەکات.

 

4 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عێراق حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە 

عێراق حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە 

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)