ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بۆچی قسەکانی تۆم باراک لەسەر کورد باش نین؟

بۆچی قسەکانی تۆم باراک لەسەر کورد باش نین؟
سەعید سەننەندجی

 
وتووێژی تۆم باراک لەگەڵ دە ناشیونال کە لە میدیای کوردی دەنگی دایەوە وە بە ئەرێنی بێنرا، باش نیە.
ئەگەر لە ناوەڕۆکی قسەکانی بە وردی سەرنج بدرێت، ئەوا بەباشی دەردەکەویت ئەوەی دەیڵێت لە ڕاستیدا سنوردارکردنی مافی سیاسی و مەدەنی کوردە، نەک پشتیوانی لە داخوازیەکانیان.
قسەکەی لەسەر "هێزی سەربازیی کورد" پشتیوانی نییە بەلکو لەسەر بەرتەسک کردنیانە.
باراک دەڵێت کوردان دەتوانن "هێزێکی سەربازی" یان "هێزێکی پاراستنیان" بیت، بەڵام ئەو دەخوازێت ئەو هێزە لە ژێر دەسەڵات و فرمانی حکومەتی ناوەندی بێت، نە وەک هێزێکی سەربەخۆ بۆ پاراستنی کورد.
ئەمە بە واتای
بەرتەسک کردنی هێزی سەربازی ئیستای کوردە نەک سەربەخۆیی سەربازی وە پشتیوانی لێکردنیان.
بەراک دژ بە فێدرالیسم و خۆبەڕیوەبەری و هەر جۆرە دامەزراوەی سیاسیی کوردییە.
باراک بە شێوەیەکی ڕوون دەڵێت کە فێدرالیسم و دابەشکردنی دەسەڵات لە عێراق و سوریا ناسەقامگیری هێناوەتە ئاراوە و ئەمیش لە بەرژەوەندی ئامریکا نیە.
ئەمە هەمان وتاری دژ بە سەروری هەرێمی کوردستان وە دەسەلاتی خۆ بەریوبەری باکور و باشووری سوریا کە ڕۆژئاوا تیایدا جیگە دەگریت
واتە لە بنچینەدا پەیامەکەی دژایەتی دەسەلاتی سیاسیی کوردە.
بەراک خوازیاری جۆریک لە حکومەتی ناوەندیە کە بتوانیت دەسەڵاتی خۆی بسەلمینیت ناسەقامگیری کوتای پێبێت کە لە بەرژەوەندی ئاامریکایە. ئەو جۆرە دەسەڵاتەی ناوەندیە سەدام و بەشاری لێکەوتەوە کە بەرپرسن لە سەدان شیوازی جۆرواجۆری ستەم دژ بە کورد واتە گەرانەوە وە دوبارە کردنەوەی سستمی کۆن، نەک ئالوگۆڕی دیمکراسیانە.
بەراک پشتیوانی لە بونی هێزی سەربازی کورد دەکات بەڵام پشتیوانی لە سەربەخویی سیاسی کورد ناکات
ئەمە هەمان سیاسەتی ٣٠ ساڵەی ئەمریکایە کە کورد دەتوانن سوپای سەربازی کونتروڵکراوی ئەو بن لە شەڕی داعش و تێڕۆر و ئەو چەشنە دوژمنانەی ئامریکا و ڕۆژئاوا، بەڵام نابن بە شەریکی سیاسی، مافی حکومڕانیان پئ نادرێت وە دامەزراوەی سەرخۆیان پەسەند ناکرێت.
ئەم سیاسەتەی ئامریکا بوو بە هۆی لاوازی کورد لە ساڵی ٢٠١٧ لە کەرکووکدا… و لە ٢٠١٩ لە سەرێکانی و گری‌سپی.
قسەکانی باراک بە روتی واتە "بەرپرسیار بوونی کورد بەلاَم بەبێ بوننی ماف.
ئەمە واتە ئەرک و بەرپرسیارێتی زور بۆ کورد، لەگەڵ کەمکردنەوەی مافی دەستوری کورد.
کورتە قسەکانی باراکک بە گشتی ئەویە:
نە بۆ دولەتی کوردی
نە بۆ فێدرالیسمێکی راستقینە
نە بۆهێزێکی سەربەخۆی پاراستنی کوردی
ئەری بو کورد کە لەژێردەسەڵاتی ناوەندی بیت کە خۆی لە ژیر دەسەلاتی ئامریکا بیت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئامریکا.
بە واتەیکی دیکە: نالوزی سیاسی لە ناو کوردان. بەکار هینانی کوردان بو بەرژەوەندی ئەوانی دیکە لە سەد سالی داهاتودا، ژیر دەستی و نەهامەتی کوردان ئەم جارە لە ژیر دەسەلاتی ناوەندی کە خۆێ لە ژیر دەسەلاتی ئامریکایە بو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی نەک بو بریتانیا و فرانسە.
1 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆچی قسەکانی تۆم باراک لەسەر کورد باش نین؟

بۆچی قسەکانی تۆم باراک لەسەر کورد باش نین؟

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)