عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیارى دا بۆ هاوكارى و به‌هاناوه‌چوونى زیانكه‌وتووه‌كانى لافاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیارى دا بۆ هاوكارى و به‌هاناوه‌چوونى زیانكه‌وتووه‌كانى لافاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌نته‌رى نیشتمانیى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ته‌نگژه‌كان راسپارد هاوكار بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاوه‌كانى كوردستان و داوایشى له وه‌زاره‌تى دارایى كرد پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیارى دا بۆ هاوكارى و به‌هاناوه‌چوونى زیانكه‌وتووه‌كانى لافاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
نووسینگه‌ى سوودانى له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه سوودانى سه‌نته‌رى نیشتمانیى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ته‌نگژه و كاره‌ساته‌كانى له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق راسپاردووه
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى پێوه‌ندیدار بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى و پشتیوانى، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى راسپاردووه پاره‌یه‌ك بۆ فریاكه‌وتن و دابینكردنى سه‌رجه‌م پێداویستى به‌هاناوه‌چوون كه خه‌ڵكى كوردستان پێویستیانه".
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە چەمچەماڵ و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
هاوکات کەشناسیی کوردستان هۆشداری ئەوە دەدات لە 24 کاتژمێری داهاتوودا لە گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
بەگوێرەی دوایین داتای بەردەست بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ، لە چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوونە، زیانێکی زۆری ماددیش بەر هاونیشتمانیان و کاسبکاران کەوتووە