مەزڵووم عەبدی پەیامێکی ناڕاستەوخۆ ئاراستەی تورکیا کرد کە ئێمە خەریکین لەگەڵ ئیسرائیل نزیک دەبینەوە
مەزڵووم عەبدی پەیامێکی ناڕاستەوخۆ ئاراستەی تورکیا کرد کە ئێمە خەریکین لەگەڵ ئیسرائیل نزیک دەبینەوە
چەند ڕۆژ پێش مەزڵووم عەبدی بۆ یەکەمجار لەگەڵ ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست وتووێژێکی کرد.
لە وتووێژەکەدا لە زۆر ڕەهەندەوە باسی سیاسەتی سووریای کرد کە پێداگریکردن لەسەر ئەوەی کە سووریا نابێت ببێتەوە دەسەڵاتێکی ناوەندی
وە هاوکاریکردنی ئەرمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ئیسرائیل و دیدگا و جۆری تێڕوانینی کورد وەک نەتەوە
بەڵام ئەوەی کە گرنگە خودی وتووێژەکەیە لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی. مەزڵووم عەبدی بە هەڵبژاردنی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست
بۆ باسکردنی ئەو خاڵە گرنگانە کە پەیامێکی گەیاند بە ئەحمەد شەرع و بەتایبەت تر بۆ تورکیا
کە مەزڵووم عەبدی پەیامی گەیاند بە تورکیا کە ئێمە خەریکین لەگەڵ ئیسرائیل نزیک دەبینەوە
مەزڵووم عەبدی بە تورکیای وت هەرچی زیاتر بەربەستمان بۆ دروستبکەن بژاردەی دیکەمان دەبێت واتە نزیکبوونەوە لە ئیسرائیل
کە لە سەر مێزەکەیە و دەتوانین
دەست بۆ ئەو کارتەمان ببەین
وە لە دوای چاوپێکەوتنی عەبدی لەگەڵ ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە تورکیا جووڵەی سەربازی کرد بەرەو سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان
ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا و هەتەشە لە سێ بەرەی عەفرین سرێکانی و باکووری حەلەب، هێزیان جووڵاندووە بەرەوە مینبج، و دێرالزوور و ڕەقە
کە هێزەکانی هەسەدە لەوێ جێگیر کراون. ئەمە دیوی شاراوەی جووڵە سەربازییەکی تورکیا بوو لە سووریا
کە هەڵگری پەیامی تورکیا بۆ هەسەدە بوو تورکیا بۆ مەزڵووم عەبدی هەر هەنگاوێک بەرەو ئاراستەی ئیسرائیل هەڵبنێیت
ئێمەش هەنگاوێکی مەترسیدار بەرەو تۆ هەڵدەنێین مەزڵووم عەبدیش بۆ تورکیا بەربەست و ڕێگرییەکانت کۆتایی پێنەهێنیت
وە زیاتر و ئاشکراتر لەجاران لەگەڵ ئیسرائیل مامەڵە دەکەین
سەردانی داهاتووی تۆم باراک بۆ ئیسرائیل و دیدار لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ ئاراستەی بەریەککەوتنەکانی داهاتووی سووریا دیاریدەکات