ئەكادیمیای زانستیی ئەورووپا EAS خەڵاتی نیكۆلا تێسلا “٢٠٢٥ی بەخشییە دیاكۆ قازیزادە، توێژەری گەنجی خەڵكی مەهاباد و خوێندكاری زانكۆی TITUی بەلجیكا.
ئەم خەڵاتە بەهۆی داهێنانەكانی ناوبراو لە بواری گیادەرمانی پێی بەخشراوە، كە تێیدا ڕێگەچارەیەك بۆ دەرهێنانی بەردی زراو بەبێ نەشتەرگەری و چارەسەری خێرای چەوریی جگەر دەخاتەڕوو.
شایانی باسە، دیاكۆ پێشتریش لە فێستیڤاڵی جیهانیی تەكنۆفێست ٢٠٢٤ لە توركیا، میداڵیای زێڕی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنابوو.