رۆیتەرز سەرچاوەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئاشکرا دەکات
رۆیتەرز سەرچاوەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئاشکرا دەکات
کە لە هێرشەكەدا دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەو وڵاتە کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربون
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز و لە زاری سێ بەرپرسی سوریاوە ئەو کەسەی لە شاری تەدمور هێرشی کردە سەر هێزە هاوبەشەکان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سوریایە
بەپێی پنتاگۆنیش لە هێرشەکەدا دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێک کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی سوریا و هێزێکی ئەمریکی ئەمڕۆ لە کاتی ئەنجامدانی دەوریەدا لە شاری تەدموری ناوەڕاستی سوریا هێرشیان كرایە سەر و بەوتەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن
لە هێرشەكەدا دو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەو وڵاتە کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربون.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمشەو لە زاری سێ بەرپرسی سوریاوە بڵاویكردەوە، ئەو کەسەی ڕۆژی شەممە هێرشیکردە سەر سەربازانی سوریا و ئەمریکی لە ناوەڕاستی شاری تەدمور، ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سوریایە.
لایخۆیەوە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلئیخباریەی سوریای ڕاگەیاندوە، هێرشبەرەکە پۆستی سەرکردایەتی لە هێزە ئەمنییەکاندا نەبوە، بەبێ ئەوەی ڕونی بکاتەوە کە ئایا ئەندامێکی ئاسایی هێزە ئەمنییەكان بوە یان نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشبەرەکە بیروباوەڕی توندڕەوی وەرگرتوە جەختیشیکردەوە پشتڕاستدەکرێتەوە کە ئایا ئەم تاکە پەیوەندی بە داعشەوە هەیە یان هەمان ئایدۆلۆژیای ڕێکخراوەکەی هەیە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردوە، "ئەوە هێرشی داعش بو دژی ئەمریکا و سوریا، لە بەشێکی زۆر مەترسیداری سوریا کە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندا نییە ئەنجامدراوە. تۆڵەسەندنەوەی ئەو هێرشە زۆر توند دەبێت