هێزە ئەمنییەکان ڕۆژنامەنووس (وریا عەبدولخالق)یان دەستگیر کرد
هێزە ئەمنییەکان ڕۆژنامەنووس (وریا عەبدولخالق)یان دەستگیر کرد
تەنها لەبەر ئەوەی ڕاپۆرتێکی لەسەر هۆکارەکانی دروستبوونی لافاو بڵاو کردووەتەوە و باسی لە کەمتەرخەمیی پڕۆژەکان کردووە
هەروەها بڕیارە هەر ئەمڕۆ چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لە دژی دەستگیرکردنی وریا عەبدولخالق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ببەستن.
هەروەها بڕیار وایە، ئەمڕۆ ژمارەیەک چالاکوان و ڕۆژنامەنوس دژی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس وریا عەبدولخالق کاتژمێر 4ی ئێوارە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لەبەردەم قایمقامێتی چەمچەماڵ ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی 12ی 2025، هێزە ئەمنییەکانی قەزای چەمچەماڵ، ڕۆژنامەنووس (وریا عەبدولخالق)یان دەستگیر کرد،
ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو بابەتێکی لەسەر هۆکارەکانی دروستبوونی لافاو لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بڵاو کردبووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە لەسەر سکاڵای وەبەرهێنەر و سەرمایەدارێکی ناسراوی شاری سلێمانی بووە؛ هۆکاری سکاڵاکەش ئەوەیە کە وریا عەبدولخالق لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،
بەشێک لە هۆکارەکانی لافاوەکەی ئەم دواییەی چەمچەماڵ، پەیوەندیی بە پڕۆژەکانی ئەو وەبەرهێنەرەوە هەیە.
تا ئێستا لایەنە ئەمنییەکان و لایەنی سکاڵاکار بە فەرمی ڕوونکردنەوەیان لەسەر وردەکاریی یاسایی دۆسیەکە نەداوە، بەڵام دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە ناڕەزایەتی و دەنگدانەوەی لەناو ناوەندە میدیاییەکان لێ کەوتووەتەوە.