نەوید ساڵحی و بەیات سوبحانی، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پاوە و دانیشتووی کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ناوچەی "دەرەدرێژ"ی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژران.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، نەوید ساڵحی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "مەزیدی" سەر بە پاوە و پەرستاری نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان، و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی بەیات سوبحانی تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای نەبی ئەکرەم لە ناوچەی دەرەدرێژ کوژراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ناوچەی دەرەدرێژی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا و بە چەکی کڵاشینکۆف کراونەتە ئامانج.