توڕەیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێژیمی ئێران و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە بەردەوامە
توڕەیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێژیمی ئێران و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە بەردەوامە
نووسینی
ئاهورا هەورامی
دوابەدوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و داخستنی ئینتەرنێت لە ئێران لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە حەوت هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە نۆ هەزار کەسی دیکەش دەستبەسەر یان بێسەروشوێنن و ڕێژیم بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوان.
توڕەیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێژیمی ئێران و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە بەردەوامە.
بەپێی سەرچاوە نێوخۆیاکان زیاتر لە حەوت هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە نۆ هەزار کەسی دیکەش دەستگیرکراون یان بێسەروشوێن بوون.
بۆیە دۆخی ئەمنی گەیشتە ئاستێک کە کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بەو ڕووداوانەی ڕوویاندا، بە بێدەنگی بشکێنن بۆ ڕووبەڕوو بونەوە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ڕێژیمی ئێران کە خۆپیشاندەران سەرکوت نەکات
بەڵام ئێران بەبێ گوێدانە هیچ کەسێک، بەردەوام بوو لە کوشتن و ڕەشبگیری و تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
چاوەڕوانییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەرزبوونەتەوە بۆ ئەوەی حکومەتی ئەمریکا ئاستێکی بەرچاو لە وەڵامدانەوەی خۆی نیشان بدات.
لە لێدوانە دژبەیەکەکاندا ڕوون نییە کە بڕیارەکەی ترەمپ چی دەبێت سەبارەت بەو دانوستانانەی پێشتر لە دژی کۆماری ئیسلامی کردبووی،
بەڵام کاردانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و جوڵەی بەلەمی ئیبراهیملینکۆڵن بۆ کەنداوی فارس و کشانەوەی سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی قەتەر،
و هەروەها جووڵەی نەخۆشخانەی زەبەلاحی هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا بۆ ئاوەکانی زەریای ئەتڵەسی (کە تەنیا بۆ... بارودۆخی توندی شەڕ) ڕوونن. بەلەمەکانی هێرشی ئەمریکا زیاد دەکرێن،
هەروەها هۆشداریی بەرزی سوپای ئیسرائیلیش زیاد دەکرێت و ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان کە دەستبەجێ ئێران بەجێبهێڵن.
سەرەڕای ئەم کردەوانە، وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ڕووسیا، تورکیا، پاکستان بە ئاشکرا داوای هیچ هێرشێکی سەربازی و دەستوەردانی دەرەکییان لە ئێران نەکردووە.
لە لایەکی دیکەوە، کاربەدەستانی کۆماری سێدارەی ئێران، هۆکاری کوشتارەکانی ئەم دواییەی ئێرانیان بە پاساوی پشتکیری خۆپیشاندەرانی ئێران بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا گەڕاندووەتەوە
و هەر جۆرە کوشتارێکیان لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و جێبەجێکردنی خۆیانەوە نەشاردوەتەوە بەئاشکرا لە میدیاکانی خۆیانەوە شانازی پێوە دەکەن
ئەوان هۆشدارییان بە ئیدارەی ترەمپ دا کە لە ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج. بەم شێوەیە ڕێژیمی ئێران گۆڕی خۆی هەڵکەندووە، بزماری کۆتایی خستووەتە ناو تابووتی دەسەڵاتەکەیەوە.
نووسینی
ئاهورا هەورامی