هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە
زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە.
کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە شەڕ و تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکانە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریادا.
ئامانجی ڕێککەوتنەکە یەکخستنەوەی خاکی سووریا و بەدیهێنانی پڕۆسەی تێکەڵبوونی تەواوەتییە لە ناوچەکەدا لە ڕێگەی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردوولا.
دەقی ڕێککەوتننامەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا
گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بەپێی ڕێککەوتننامەیەکی گشتگیر.
ڕێککەوتن لەسەر پڕۆسەیەکی یەکخستنی زنجیرەیی بۆ هێزە سەربازی و کارگێڕییەکان لەنێوان هەردوولادا.
کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە خاڵەکانی بەریەککەوتنی نێوان هەردوولا.
چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناوەندی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و دەستپێکردنی پڕۆسەی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.
پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی کە سێ لیوا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەخۆ دەگرێت.
پێکهێنانی لیوایەک بۆ هێزەکانی کۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەر بە پارێزگای حەلەب.
ڕێککەوتن لەسەر تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوبەری خۆسەر لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا، لەگەڵ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی شارستانی.
ڕێککەوتن لەسەر یەکلاکردنەوە و چەسپاندنی مافە نەتەوەیی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد.