کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، بڕیاری وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپای بۆ دانانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمێک کە هەزاران هاووڵاتیی خۆی دەکوژێت، بەرەو ڕووخانی خۆی هەنگاو دەنێت.
هەروەها ناوبراو گوتی: ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بڕیارێکی دروستە؛ بڕیارێک کە تەنانەت تەنها چەند هەفتەیەک لەمەوبەریش زۆر کەس دەیانگوت مەحاڵە.
شانازی بە هەوڵە بەردەوام و یەکگرتووەکانی پەرلەمانی ئەورووپا دەکەم کە یارمەتیدەر بوو بۆ پێشخستنی ئەم دەستکەوتە.