ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، جیاوازییە بنەڕەتییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر دانوستانە تایبەتەکانیان وەستاندووە و هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە. واشنتۆن زۆرترین داواکاریی کردووە:
کۆتایی هەمیشەیی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم
سنووردارکردنی توند بۆ بەرنامەی مووشەکیی بالیستیک
وەستاندنی تەواوەتیی پشتیوانی لە گروپە بە وەکالەتە تیرۆریستەكان (حەماس، حیزبوڵڵا، حوسییەکان)
کاربەدەستانی ڕێژیم ئەم داواکاریانەیان بە “قبووڵنەکراو” ناوبردووە و هەر ڕێککەوتنێکیان ڕەتکردووەتەوە.
لە کاتێکدا ئەمریکا هاوكات ئامادەیی سەربازیی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە، هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەریدەخات کە؛
هەرچەندە هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی زیانی گەورەی گەیاندووە، بەڵام هێشتا ڕێژیم بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی شاراوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو دەتوانێت هەڕەشەی ئەتۆمی زیندوو بکاتەوە.