رووداو 24: هێرشی مووشەکی و شەڕانگێزانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە بوەتە هۆی شەهید بونی ئەندامێکی و بریندار بونی ئەندامێکیان بە توندترین شێوەی مومکین شەرمەزاری دەکین.
ئەم هێرشە کردەوەیەکی بەرگری نییە، بەڵکو بەشێکە لە سیاسەتێکی ڕێکخراو بۆ سەرکوتکردنی نەتەوە چەوساوەکان و دەنگی ئازادی لە کوردستاندا. کۆماری ئیسلامی جارێکی تر نیشانی دا کە لە جیاتی وەڵامدانەوەی سیاسی پەنا بۆ زمانی مووشەک و توندوتیژی دەبات؛ زمانێک کە تەنیا لە لۆژیکی ستەمکاری و ترسەوە سەرچاوە دەگرێت.
دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە سنووربەزانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و هێرشکردنە سەر ئاسایشی ناوچەکە. بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم جۆرە کارە مەترسیدارانەدا بە شێوەیەکی کاریگەر دەبێتە گڵۆپی سەوز بۆ بەردەوامی ناسەقامگیری و تیرۆرکردنی ئەندامنی حیزب و رێکخراواە کوردستانیانەکان بێت.
هێرشکردنە سەر هێزە سیاسییە کوردییەکان، هێرشکردنە سەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان.
رووداو 24 داوا لە دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕای گشتی دەکات کە بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی ئەم کارە شەرمەزار بکەن و ڕژیمی ئێران لێپرسینەوە لە دەرئەنجامەکانی ئەم دەستدرێژییە بکەن.
هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی، کادر و ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین