دۆناڵد ترەمپ ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران چوار هەفتە دەخایەنێت
دۆناڵد ترەمپ ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران چوار هەفتە دەخایەنێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان پێکردووە، بە نزیکەیی چوار هەفتە بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕووبەری فراوانی جوگرافیای ئێران قسەی کرد و وتی، سەرەڕای توندیی هێرشەکان و لاوازبوونی بەرچاو لە توانا بەرگرییەکانی تاران، بەڵام پرۆسەکە بەپێی بەرنامە دەڕوات.
ترەمپ جەختی کردەوە کە پێشبینی دەکەن ئۆپەراسیۆنەکە لە ماوەی چوار هەفتە یان تەنانەت کەمتر لەوە کۆتایی بێت
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی «دەیلی مەیڵ» ئاماژەی بەوە کرد، ئەم ماوە کاتییە لە سەرەتاوە وەک بەشێک لە پلانی ئۆپەراسیۆنەکە دیاریکراوە. ئەو جەختی کردەوە کە خەمڵاندنەکان لەسەر بنەمای ئەو نەخشە سەربازییە بوون کە بۆ پرۆسەکە دانراوە.