ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان بۆ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان
ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی ئایندەی كوردستان
بۆ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان
ڕێكخراوەكانی ئاشتی جیهانی و مافەكانی مروڤ
گەلانی ئاشتی خواز
حزب و لایەنە سیاسیەكان
هاونیشتمانیان
كۆماری ئاخوندی پەتو سێدارە بە ئایدۆلۆژیایەكی كۆنە پەرستانەو دژە ئینسان ، نزیكەی نیوسەدەیەبۆمانەوەی خۆی شەڕ بە بەكرێگیراوانی دەكات و بوەتە هۆی نائارامی و بشێوی لە خۆرهەڵاتدا و پلانیدروستكردنی چەكی ئەتۆمی هەیە كە گەورەترین مەترسیە بۆ ناو خۆ و وڵاتانی ناوچەكەو جیهانبەگشتی ، سەرەڕای ئەوەی كە گەلانی بندەستی دەچەوسێنێتەوە و لە هەموو ماف و سروشتێكی نەتەویی دای بڕیون و بەتوندی ستەمی نەتەوایەتی لە سەر سەپاندون و ڕێگا نەماوە نەیگرێتەبەربۆسەركوتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، ئەم ڕژێمە دیكتاتۆرە بە بیانوی ناڕەوا ڕۆژانە لە ڕابووردووئێستادا گەنجی كورد لە سێدارەدەدات . لە پاش هێرشەكانی ئێسرائیل بۆسەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئەوڕژێمە سەدان گەنج و خەڵكی كوردی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائل لە سێدارە داوە . ئێمە وەكوبزووتنەوەی ئایندەی كوردستان ، ئاشتی و پێكەوەژیان لە خۆرهەڵات و تەواوی جیهان پەسەند دەكەین و، داوا لە هەموو ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ئاشتی پارێزی جیهانی و نەتەوە یەكگرتوەكان و هاو پەیماناندەكەین گەمارۆی توند لە سەر ئەو ڕژێمە دابنێن و . كۆماری ئیسلامی تەنها ڕژێمێكی ئایدۆلۆژیاییی وئایینی سەركوتگەرو كۆنە پەرستە لە جیهاندا مابێتەوە .بە پێویستی دەزانین هەرچی زووترە هەوڵیگۆڕینی بدەن و سیستەمێكی فیدڕاڵی دیموكراتی جێی بگرێتەوە ، خۆرهەڵات پێویستی بە سەقامگیری وئاشتی و ئارامی هەیە و پشتیوانی هەر هەوڵێك دەكەین بۆ گۆڕینی ئەم ڕژێمە سەركوتگەرە . لە كاتێكداهەموو دەوڵەتان و گەلانی جیهان پشتیوانی سیستەمێكی ئاشتی و پێكەوەژیان دەكەن .بۆیە لە ئێستاداکاتی گۆڕینی هاتووە و خوازیارین بەگۆڕینی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا سەقامگیرببێت.
ناوەندی بڕیار بەروار10/07/2025