پارێزگای ههڵهبجه دوو رۆژ ماتهمینی راگهیاند
پارێزگای ههڵهبجه دوو رۆژ ماتهمینی راگهیاند
بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکیان و هاوبەشیکردنی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکانیان، پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا بەڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ.
بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە، پارێزگاکەمان ڕووبەڕووی کارەساتێکی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەبوویەوە لە ناوچەکانی چنار و مۆردین و نەیجەڵە، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو ڕۆڵەیدڵسۆزی پارێزگاکەمان. ئەم دوو هاووڵاتییە خۆشەویستە، کە لەپێناو پاراستنی ژینگە و خاکدا گیانیانبەخشی، ئێمە وەک "شەهیدی ژینگەی هەڵەبجە و کوردستان" ناویان دەبەین
بۆ ئەو مەبەستەش، ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی سنووری پارێزگایهەڵەبجە بۆ نیوە دادەگیرێت.
سەرجەم ئاهەنگ و بۆنە و چالاکییەکی شادی ئامێز ڕادەگیرێت وەک ڕێزێک بۆ ڕۆحی پاکیشەهیدەكانمان.
هاوکات، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە لەم وەرزە گەرمەدا تا ئەوپەڕی ئاگاداریڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە، بۆ ئەوەی گیان و سامانی گشتی و تایبەتپارێزراو بن