شەوی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، چەند چەكدارێکی نەناسراو لە مەیدانی ئەمینی فەرد لە ئێرانشار، ئۆتۆمبێلێکی هایلۆکسیان كە هەڵگری هێزە نیزامییەكانی حکوومەت بوو كردە ئامانج.
بە گوتەی حال وەش، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، هێرشەکە لە سەنتەری شار ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە.
دیمەنە بڵاوكراوەكان لە شوێنی ڕووداوەکە، بوونی ژمارەیەكی زۆر لە هێزە نیزامییەكان و بەکرێگیراوانی جلوبەرگ شەخسی و چەندین ئەمبولانس نیشان دەدەن.
تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی هێرشبەرەکان، هۆكاری هێرشەکە و ژمارەی کوژراوان و برینداران ڕانەگەیەندراوە.