سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: ڕێژیمی ئێران هەوڵدەدات بە كات كوشتن میکانیزمی ماشە پووچەڵ بكاتەوە.
"نەفتالی بێنت" سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل هۆشداریی دا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش چالاکبوونی میکانیزمی ماشە، لە تاکتیکی کات كوشتن بۆ پێشگرتن لە جێبەجێ کردنی ئەم پرۆسەیە کەڵک وەردەگرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا گەمارۆ قورسەکانی سەر ڕێژیمی ئێران دەگەڕێنەوە.
بێنت لە وتەکانیدا گوتی: زلهێزەکانی جیهان دەبێ پەیامێکی ڕوون بۆ کۆماری ئیسلامی بنێرن: یان دەستبەرداری بەرنامەی سەربازیی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیک و پشتیوانی لە تیرۆریزمی ناوچەیی دەبێت، یان ڕووبەڕووی سزای ئیفلیجی دەبێتەوە کە ڕێژیم هەڵدەتەكێنێ.
ناوبراو زیادی کرد: هیچ ڕێگەیەكی میانەیی بۆ کۆماری ئیسلامی لە ئارادا نییە.