ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

خەسار ناسی بزووتنەوەی خاکی پۆشان لە بە حزبی و سیاسی کردنی

خەسار ناسی بزووتنەوەی خاکی پۆشان لە بە حزبی و سیاسی کردنی
ناسر تەها

بزووتنەوە جەماوەری و خۆجۆش لە کوردستاندا هێمای داهێنەریی و تەبایی و شوناسی گشتی وخەڵکی بوونه.

ئەم بزووتنەوە بەتایبەتی لە ناو کۆمەڵگاوە داگیرکراوی کورد هەڵگری پەیامی کولتووری و کۆمەڵایەتی و رەمزین کە دەتوانن کۆمەڵگا بەرەو یەکڕیزی رێنمایی بکا. یەکێک لە نموونە روونەکانی ئەم بزووتنەوەیە بزووتنەوەی خاکیپۆشیی بوو لە بۆنەکاندا کە بە سادەترین هێما پەیامی هاودەنگی و نزیکایەتی لە خاک و پێشمەرگە دەگەیەنێت.

لە وتارەیەکم کە لە نەورۆزدا بڵاوم کردۆتەوە دەرم خستووە ، ئەم بزووتنەوەیە لە سەرەتادا بزووتنەوەیەکی تەواو جەماوەری  خەلکی بووە. ئەم قۆناغەی بزووتنەوە پەیامی سەختگیر بۆ گەل و بزووتنەوە هەبوو، کە دەمەویت لەم بابەتەدا شیکاری و خەسار ناسی  بۆ بکەمەوە  بۆ بە حیزبی کردنی:

    لە ئاهەنگێکی زەماوەندی لە پیرانشار، خەڵکی بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە هاودەنگی و نزیکایەتییان لە خاک و میراتی فەرهەنگی نیشان دا. کە بەداخەوە دوای بە سیاسی کردنی لەم چند رۆژی داهاتوودا دوای زیاتر لە نزیک سالێک بەسەریدا تێدەپەرینی بۆ ٥٨ کەسیان زیندانزیندانیان بۆ دەرچووە.

    کۆتای خولێکی زمانی کوردی لە ساری بۆکان کۆمەڵێک خوێندکار و چالاکانی فەرهەنگی هەڵگری پەیامی هاودەنگی و یەکڕیزی لەگەڵ جلوبەرگی ئەم خاکە بوون.

    لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە زیاتر لە 120 کەس بە جلی خاکیەوە  بەشدارییان تێدا کرد، نزیک لە نەورۆز، بزووتنەوەی  جماوری خۆجۆش نیشانی دا کە دەتوانێت هەر جوڵانەوەیەک ئەنجام بدات و خەڵکی ئاساییش چالاکانە بەشداری دەکەن.

   لە هەموو ئەو حاڵەتانەدا جلوبەرگی نەتەوەیی و هەڵسوکەوتی خەڵک هەڵگری پەیامی خۆجۆش و جەماوەری و فەرهەنگی بوو و هیچ پەیوەندییەکی حیزبی پێووە نەبوو. ئەو بزووتنەوە جەماوەرییانەی کە نەورۆزیان گرت لە ساڵی پێشتر نیشانی دابوو کە ئەم نەورۆزە بە حەشیمەتێکی زیاترەوە بەشدار دەبن خەڵک ئەم بزووتنەوەیانەیان وەک ئامرازێکی یەکگرتوویی و شادی  بەکۆمەڵ دەبینی، نەک شوێنێک بۆ کێبڕکێی حزبی یان پڕوپاگەندەی سیاسی.

 

لەگەڵ هەوڵی بە  حیزبیکردنی کەلێنی ڕاستەقینەی نێوان ئامانجەکانی خەڵک و بەرنامەکانی حیزب دەرکەوت. بزووتنەوەی خۆجۆش و فەرهەنگی گەل سەربەخۆ جیاوازە لە دروشم و ئامانجەکانی حیزبکان. حزبی و بە سیاسیکردنی بزووتنەوە جەماوەرییەکان پەیامی جددییان هەیە کە دەکرێت بەسەر سێ بەشدا دابەش بکرێن:

١_ ئەو بزووتنەوەیانەی کە بە پاڵنەری کولتووری و کۆمەڵایەتی پێکهاتبوون، کاتێک لە ژێر ناوی حیزبێکدا داگیر دەکرێن، پەیام و ناسنامەی ڕەسەنی خۆیان لەدەست دەدەن. خەڵک هەست دەکەن کە بزووتنەوە بووەتە ئامرازێک بۆ پڕوپاگەندەی حیزبی.  بزووتنەوە داهێنەری خۆجۆش جێگەی بەرنامەکانی حیزبی گرتەوە و خەڵکی هان دا بۆ بەشداریکردن یەکگرتوو تەبا بەڵام حیزبەکان دژی ئەوە دەجوڵێنەوە جەماوەر دابەش دەکەن ئەوەش لە کاتێکی نیشتیمان رزگار نەکراوە داگیرکراوە هەڵەیەکی گەورەی سیاسیە کە متمانە لەبەین بردووە حزبییەکان وایکردووە ڕێژیم چالاکییەکانی خەڵک وەک هەڕەشەی سیاسی پێناسە بکات مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

ئەم ئەزموونە نەورۆز  دەریخست کە بەردەوامبوون حیزبەکان لە دوور بوون لە درووشم و پرەنسیپەکانیان و بزووتنەوە خۆ جۆشەکان بکەنە  بە ئامرازی پڕوپاگەندە خۆیان و بزووتنەوە جەماوەرییەکان و بەها کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان تێکبدەن  ومتمانەی بەکۆمەڵ و سەرمایەی کۆمەڵایەتی لە دەست بدەن  و داهێنەر و  بەڕێووەبەرانی  بزووتنەوە خۆجۆشەکان دڵسارد کان و رژیمیش  بە بیانووی سیاسی هەموو بزووتنەوە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکان سەرکوت بکات و ببنە زەمینە بۆ ئازار و چەوساندنەوەی خەڵک و لە ڕێبازی ڕەسەنی خۆیان لایان بدات.

حیزبەکانە بۆ ئەوەی ناسنامە و ڕەسەنایەتی و هاودەنگی بەکۆمەڵی خەڵک بمێنێتەوە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان ببنە ڕەمزی ڕاستەقینەی یەکڕیزی و ئازادی خۆ نەخەنە ناو بزوتنەوە جەماوەریکان و بێ بەرنامەی دەستەوەستانی  خۆیان بە تێکدانی بزووتنەوە خۆجۆش و کۆمەڵایتیکان  دابش بوون خەلک پڕ نەکەنەوە  

23 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەسار ناسی بزووتنەوەی خاکی پۆشان لە بە حزبی و سیاسی کردنی

خەسار ناسی بزووتنەوەی خاکی پۆشان لە بە حزبی و سیاسی کردنی

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)