دواجار عێراق کچە ئیسرائیلیەکەی ئازاد کرد
دواجار عێراق کچە ئیسرائیلیەکەی ئازاد کرد
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی رایدەگەیەنێت، گروپێكی لە یاسا دەرچوو هاوڵاتی روسی - ئیسرائیلی ئەلیزابێس تسورکۆڤیان رفاندبوو ولە پرۆسەیەكی ئاڵۆزی دەزگا تایبەتمەندەكاندا ئازادكراوەورادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كراوە.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: رزگارکردنی ئەلیزابێستسورکۆڤ هاوڵاتی روسی-ئیسرائیلی دوای پرۆسەیەكی ئاڵۆز بووە، کە لەلایەن دەزگا تایبەتمەندەكانەوەبە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێک ئەنجامدراوە.
سەباح نوعمان، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە مانگی ئازاری 2023 کۆمەڵێک كۆمەڵێكی لەیاسا دەرچوو هاوڵاتی روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤیان رفاندووە، لە تاوانێکدا کە رەنگدانەوەی واقیعیدۆخی ئەمنی شارەکانی عێراق نییە.
جەختیشیکردەوە: دەزگا ئەمنییەکان دوور لە چاوی میدیاکان کاریان کردووە بۆ پاراستنی نهێنیزانیارییەکان و زامنكردنی سەلامەتی رفێنراوەکە.
وتەبێژەكەی سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە: هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییە ناوازەكان بووە هۆی دۆزینەوەوئاشكراكردنی شوێنی دەستبەسەرکردنی لە ٩ی ئەیلولدا، كە دواتر رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکاکراوەتەوە، گوازراوەتەوە بۆلای خوشکەکەی کە خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکییە.
راشیگەیاندووە: دەزگاکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لەم تاوانە،تا رادەستی دادگا بكرێن.
هاوکات، محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: ئەنجامی ئەوهەوڵە گەورانەی دەزگا ئەمنییەکانمان لە ماوەی چەندین مانگدا داویانە، ئازادکردنی هاوڵاتی روسیئەلیزابێس تسورکۆڤ رادەگەیەنین و جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە، سازش لە جێبەجێکردنی یاسا وبەرزڕاگرتنی دەسەڵاتی دەوڵەت ناکەین و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین زیان بە ناوبانگی عێراق وعێراقییەکان بگەیەنێت.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، "بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە ئێلیزابێس تسورکۆڤ، کە خوێندکارێکی زانکۆی پرینستۆن بوو وخوشکەکەی هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، لەلایەن کەتائیی حزبوڵڵای عێراقەوە ئازاد کرا و ئێستا دوای چەندمانگێک لە ئەشکەنجەدان، بە سەلامەتی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق.