شێرزاد عەلی ڕەمایی، وەرزشکاری ڕەزمی و هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ لە شاری سنە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم وەرزشوانە تەمەن ٣٨ ساڵە خەڵکی گوندی "نجێ" سەر بە ژاوەرۆ و دانیشتووی شاری سنەیە و نیشتەجێیە و خیانەتکارانی خامنەیی لە ماڵە تایبەتەکەی خۆیدا دەستبەسەریان کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر كردن، شوێنی ڕاگیران، یان ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە، لەبەردەستدا نییە.