هاوڵاتیەکی سودانی لە کاتی گەڕانەوەی لە کارەکەی بۆ ماڵەوە هەوڵی ڕفاندنی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ دەدات
هاوڵاتیەکی سودانی لە کاتی گەڕانەوەی لە کارەکەی بۆ ماڵەوە هەوڵی ڕفاندنی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ دەدات
توندوتیژی دژی ژنان و کچان تەحەمول ناکرێت و داواکاری گشتی تاج پابەندە بە دڵنیابوون لەوەی کە بەرپرسانی ئەو جۆرە تاوانانە بدرێنە دادگا
عەبدولمەوال ئیبراهیم ئادەم، تەمەن 27 ساڵ نیشتەجێی شەقامی ستانێر لە سویندۆن، لە دانیشتنی دادگای تاجی سویندۆن لە 14ی تشرینی یەکەمدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ناوبراو بە دەستبەسەری گەڕێندرایەوە و لە ١٢ی کانوونی دووەمدا سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.
ڕاپۆرتی پۆلیس: نزیکەی کاتژمێر ٩:٣٠ی پاشنیوەڕۆ. لە ٦ی ئازاردا، ئادەم کە هاووڵاتی سودانییە، لە شەقامی پرینسێس لە نزیک فلیمینگ وەیی لە شاری سویندۆن لە قوربانییەکە نزیک بووەوە، کاتێک لە شوێنی کارەکەیەوە دەگەڕایەوە ماڵەوە.
بە پێچەوانەی ویستی خۆی دەستی بە قسەکردن لەگەڵیدا کرد و بەدوایدا ڕۆیشت کاتێک بەرەو یەکگرتنی لەگەڵ فلیمینگ وەیی دەڕۆیشت، سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکانی تێپەڕبوون بۆ یارمەتی.
لە کاتێکدا قوربانییەکە لە ترافیک لایتێکدا کە ڕێگاکە دەبڕێت، ئادەم ڕایکردوە بەرەو ڕووی و دەستی گرتوەو بە ڕێگاکەدا ڕاکێشاوە.
خۆشبەختانە ژمارەیەک سەرنشینی پاسێک کە تازە گەیشتبووە سیگناڵ بۆیە هەوڵیاندا یارماتی قوربانیەکە بدەن کە سەکە ڕابگرن بۆیە تۆمەتبارەکە بەرەو شەقامی پرینسێس هەڵهات،
لەوێ هەوڵیدا قسە لەگەڵ ژنێکی دیکە بکات و بەدوایدا بگەڕێت پێش ئەوەی بتوانێت هەڵبێت.
پاشان ئادەم بەدوای شایەتحاڵێکدا کەوت کە شایەتحاڵی هەوڵی ڕفاندنەکەی بوو، بەڵام ڕێبوارەکان جارێکی دیکە هەڵیاندا و ڕێگرییان لێکرد.
ڕووداوەکە دواتر لەو شەودا لەلایەن دایکی قوربانییەکەوە بە پۆلیس ڕاگەیەندرا. دوابەدوای لێکۆڵینەوە، ئادەم دەستگیرکرا و تۆمەتبارکرا بە هەوڵدان بۆ ڕفاندن بۆیە گەڕێنرایەوە بۆ دەستبەسەرکردن.
دوای ئەوەی پێشتر ڕەتیکردەوە هاوکاری پۆلیس و ڕێوشوێنی دادگا بکات، دواجار دوێنێ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە. پۆلیسی بەدواداچوون ئانا مەککۆرماک لە بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی سویندۆن
وتی
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم ڕووداوە بۆ قوربانییەکە لەڕادەبەدەر ترسناک بوو، منیش ئەو کاریگەرییە قووڵەی کە لە داهاتوودا لەسەری دەبێت، بەرز دەنرخێنم
دەمەوێت دەستخۆشی لە هێز هزرو توانای سەبرەکەی بکەم بە درێژایی کەیسەکە.لەگاڵمان بوو
هەروەها سوپاسی ئەو ئەندامانەی خەڵک دەکەم کە لە کاتی ڕووداوەکەدا هاوکاری قوربانییەکەیان کردووە،
کە ڕەنگە ڕێگرییان کردبێت لە پەرەسەندنی زیاتری ڕووداوەکە.
دوای ئەوەی ڕووداوەکەی بە پۆلیس ڕاگەیاند، زۆر بە جددی مامەڵەی لەگەڵدا کرا، ئادەم بە خێرایی تۆمەتبار کرا و دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان ڕاگیرا.
خۆشحاڵم کە ئێستا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ دەستبەسەرکردن و چاوەڕوانی سزادان
دەیل شیهان، داواکاری گشتی باڵای تاج، وتی؛
عەبدولمەوال ئیبراهیم ئادەم لەکاتی ڕۆشتنی بۆ ماڵەوە، داوێنپیسی کچێکی هەرزەکار دەکات
ئەمەش ئەزموونێکی ترسناکی بۆ دروستکردووە دوای ئەوەی لە پشتەوە دەستی بەسەردا گرتووە
هاوڵاتیان هاوکاریانکردوە بۆ یارمەتیدانی قوربانییەکە و ڕاوەدوونانی ئادەمیان گرت و وێنەیان گرت
کارەکانیان لەگەڵ بەڵگە پشتگیرییەکان، لە دەستەبەرکردنی سزاکەدا زۆر گرنگ بوون.
هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە هەست بە سەلامەتی و ئاسایش بکات لەناو کۆمەڵگاکەیدا.
سەرچاوە : سکای نیوز