ناتانیاهۆ شەڕ کۆتایی نەهاتوە
ناتانیاهۆ شەڕ کۆتایی نەهاتوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێی وایە جەنگ بۆ وڵاتەكەی کۆتایی نەهاتووە،
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ھۆشداریشی دا لە بەردەوامبوونی ناکۆکییە ناوخۆییەکان و گوتی: ھێشتا ناکۆکی ناوخۆیی لە نێوانماندا ھەیە، بەڵام هیوادارم لە داھاتوویەکی نزیکدا ھەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن.
بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گوتارێكی تۆماركراودا کە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردۆتەوە،
ڕایگەیاند جەنگ بۆ ئیسرائیل کۆتایی نەھاتووە، چونکە بەشێک لە دوژمنەکان پەرە بە تواناکانیان دەدەن و خۆیان بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەکەن.
ناتانیاھو گوتوویەتی
وڵاتەکەمان بە ساتێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت و ھەندێک کەس باوەڕیان نەدەکرد ئەم ڕۆژە دێت، بەڵام خۆم و زۆرێك لە خەڵكی ئیسرائیل باوەڕمان بە ئەگەری بەدیھێنانی ئەم دەستکەوتە مەزنە ھەبوو.