لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە هەندێک بڕیاری زۆر گرنگ و مێژوویی لە کابینەدا بەشدار بووم لەوانەش بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە هەندێک بڕیاری زۆر گرنگ و مێژوویی لە کابینەدا بەشدار بووم لەوانەش بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران
ئیلی کۆهین وەزیری وزەی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی لەگەڵ ئێران وتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە هەندێک بڕیاری زۆر گرنگ و مێژوویی لە کابینەدا بەشدار بووم لەوانەش بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمە بڕیارێکە کە پێموایە بۆ سەدان ساڵی داهاتوو باسی دەکرێت بڕیارێک کە حکومەتی ئیسرائیل شتێکی کرد کە تەنانەت زلهێزەکانی جیهانیش نەیانکرد
کۆهین وتی: میحوەری ئێران لە لاوازترین خاڵی خۆیدایە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە. گەمارۆدانی ئێران لە دژی ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو خاو بووەتەوە
بەڵام ئەگەر ئێران هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، ئێمە هەنگاو دەگرینەبەر