ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

تاقمە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە.

تاقمە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە.
Ahura

تاقمە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە.

تاقمە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە فەرمی ناوی چوار گرووپی چەکداریی ئاشکرا کرد کە پابەندبوونی خۆیان بە ڕێنماییەکانی مەرجەعیەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک ڕاگەیاندووە و دەڵێت: ئەوان ڕازین چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت

بریتین لە (عەسائیبی ئەهل حەق، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا و کەتیبەکانی ئەنسارولڵا ئەوفیا).

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی 12ی 2025، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند: 

ئەو گرووپانەی بە ڕوونی کارکردنیان بە بنەمای سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت وەک جێبەجێکردنی رێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵا ڕاگەیاندووە، بریتین لە (عەسائیبی ئەهل حەق، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا و کەتیبەکانی ئەنسارولڵا ئەوفیا).

فایەق زێدان ئاماژەی بەوەش دا، ئەو 4 گرووپە نوێنەرایەتیی سیاسییان لە پەرلەمان هەیە و لەگەڵیان گفتوگۆ کراوە لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی مەرجەعیەتی نەجەف سەبارەت بەوەی دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بەو پێیەی ئەوان بەشێکن لە دەوڵەت.

لەلایەکی دیکەوە، سەعد سەعدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی سادیقوون (باڵی سیاسیی عەسائیب) ڕایگەیاند: "بابەتی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت دەگەڕێتەوە بۆ رێنماییەکانی مەرجەعیەت و ئێمە پشتگیریی دەکەین." بەڵام سەرچاوەیەکی باڵا لە کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا ئەو زانیارییانەی ڕەت کردەوە و وتی: "پرسی رادەستکردنی چەک لە ئارادا نییە و هیچ گفتوگۆیەکمان لەوبارەیەوە نەکردووە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ستایشی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: "پەیوەندیمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ناوازەیە و لە روانگە و دیدەکانماندا هاوڕاین، ئەم پەیوەندییە ئەرێنییەش هاوکار بووە لە چارەسەرکردنی زۆرێک لەو پرسانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەڵپەسێردراون.

7 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تاقمە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە.

تاقمە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە.

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)