کۆبوونەوەی شاندی باڵا لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی سووریا لە دیمەشق کۆتایی هات
کۆبوونەوەی شاندی باڵا لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی سووریا لە دیمەشق کۆتایی هات
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی شاندە باڵاکەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی سووریا لە دیمەشق کۆتایی هاتووە و تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیش پرسی یەکخستنەوەی هێزە سەربازییەکان بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەش داوە کە وردەکاری و ئەنجامی کۆبوونەوەکان لە داهاتوودا بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی 1ی 2026، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی شاندێکی سەرکردایەتیی هێزەکانیان (کە مەزڵووم عەبدی سەرۆکایەتیی کردووە) لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی دیمەشق کۆتایی هاتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی گفتوگۆ بەردەوامەکاندا بووە سەبارەت بە "پرۆسەی یەکگرتنی سەربازی" لە نێوان هەردوو لادا.