ڕاسته ئێستا شه‌ڕی ئێران و ئیسرایل ڕاگیراوه، به‌ڵام ئێستاش هیچ ڕێکه‌وتنێک نییه بۆ وه‌ستاندنی پڕۆگرامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرچاوە ئاگادارەکان لەو گفتوگۆیانە به ئاژانسی ئاکسیۆس دەڵێن، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە هەردوو سەرۆک ترامپ و بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە پشتگیری لە بیرۆکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات. مه‌رج بۆ ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ئه‌وه‌یه، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بباته ئاستی سفر.