پهیامی بهڕێز مستەفا هیجری به بۆنهی ۹۰۰ـەمین ژمارهی ڕۆژنامەی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ڕووداو٢٤ی پهیامی بهڕێز مستەفا هیجری به بۆنهی دەرچوونی ۹۰۰ـەمین ژمارەی ڕۆژنامەی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو دهکاتهوه.
دهقی پهیامی بهڕێز مستەفا هیجری، هاوکاتە لەگەڵ دەرچوونی ٥۰۰ـەمین ژمارەی ڕۆژنامەی ئاگری، وەک بڵاوکراوەیەکی سیاسی_فەرهەنگیی ئۆرگانی ڕاگەیاندنی ئەم حیزبە.
هەر دوو ڕۆژنامەکە، زمانحاڵی حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی نەتەوەیی_ دێموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و مانەوە و گەشە و بەردەوامییان، ئاکامی تێکۆشان و لێزانین و هەوڵی ماندوویی نەناسانەی چەند نەسڵ لە تێکۆشەرانی دێموکرات و ئۆگرانی پرسی نەتەوەیی کوردستان لە شار و شاخە.
بەم بۆنەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەران و هاوکارانی ئەم دوو ڕۆژنامە، ماندوونەبوونی لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە بە هەوڵ و تێکۆشانی بێوچانی خۆیان، لە دژوارترین ساتەوەختەکانی شۆڕشدا، چ لە هەندەران و دوورەوڵات و چ لە نێوخۆی وڵات، بەردەوامیی ئەم دوو ئۆرگانەیان لە ئەستۆ بووە و کاروباری نووسین، پێداچوونەوە و لایەنی تەکنیکییان گرتۆتە ئەستۆ.
ئەم بەردەوامبوونە، نیشاندەری گرینگیی کاری ڕاگەیاندن لەسەر بنەمای پرسی کوردستان و کوردە کە حیزبی دێموکرات بە بایەخەوە لێی دەڕوانێ و وەک نوێنگەیەک لە خەباتی خۆی لێی بەردەوامە.
مستەفا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤