ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کۆدی ئازادی ڕاستەقینە یەکریزی یا نرخ؟

کۆدی ئازادی ڕاستەقینە یەکریزی یا نرخ؟
ناسر تاها

ئازادی نەک بە نرخی خوێن و قوربانیدان، بەڵکو بە یەکڕیزی و هاودەنگی. ئازادی یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ کە دەبێت وەک بنەمایەکی بنەڕەتی و ڕێزدار بناسرێت. به ڵام له دنیای ئه مڕۆدا بە دروشمی «گەلێک ئازادی بوێت، دەبێ نرخی ئەو ئازادیەش بدات» دەردەبڕدرێت. ئەم دروشمە لە ڕووکەشدا سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا یەکێک لە ناتەواوترین و دروشم و چەمکەکان پیشان دەدات کە بۆ ئازادی قوربانیدانی بێکۆتایی بدریت، دروشمەکە وادیارە جەخت لەسەر گرنگی نرخی ئازادی دەکاتەوە، بەڵام لە قووڵایی خۆیدا ئازادی دەکاتە چەمکێک کە پشت بە خوێن و توندوتیژی دەبەستێت. ئەم دروشمە ئازادی دەگۆڕێت بۆ شتێک کە دەبێت ژیان بۆی بکرێتە قوربانی. ئەم هەڵوێستە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ بەها مرۆییەکان و مافەکانی مرۆڤدا ناگونجێت. وەک مێژووی کورد و زۆر ولاتان بە خوێن نوسراوەتەوە ئازادی، بە مانای ڕاستەقینەی وشەکە، شتێک نییە کە گەڵی کورد زیاتر لە جوار دەیە تەنیا بە خوێنڕشتن و قوربانیدانی بێکۆتایی دەیەویت بەدەستی بێنیت . ئەم دروشمە تاکە ڕێگایە بۆ ڕەوایەتیدان بە توندوتیژی و کوشتنی بێمانا لەسەر ڕێگای ئازادی. ئەگەر ئازادی ببێتە شتێک کە بۆ بەدەستهێنانی پێویستی بە قوربانیدانی ژیانی هەبێت، چیتر ناتوانرێت پێی بڵێین ئازادی و وەک مافێکی بەنرخی مرۆڤ سەیر بکرێت. بەلکوو "ئازادی داوای یەکڕیزی دەکات؛ نهێنی و کۆدی ئازادی ڕاستەقینە" ڕێگەیەکی دروست و ئینسانانە بۆ گەیشتن بە ئازادی. ئەم دروشمە نەک هەر وەک مافێکی مرۆڤ تەماشای ئازادی دەکات، بەڵکو جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەکاتەوە. ئازادی ڕاستەقینە کاتێک بەدی دێت کە مرۆڤەکان یەکبگرن و خەبات بۆ مافی نەتەوەی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بکەن و لەدایکبوونی یەکێتی ئازادی بەدی دێت و ستەمکارەکان بەبێ خوێنڕشتن بێ کۆتای دەخاتە سەر ئەژنۆ، نەک کاتێک لە سەنگەری شەڕ و قوربانیدانی بێکۆتاییدا بن. ئەو ئازادییەی کە لە یەکڕیزی و هاودەنگی دێتە ئاراوە، ئازادییەکە کە هی هەمووانە. ئەم جۆرە ئازادییە تەنیا لەسەر بنەمای بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان نییە، بەڵکو لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە بەردەوام و بەردەوامتر دەبێت. یەکگرتوویی گەلان و نەتەوەکان و گروپەکان بۆ گەیشتن بە ئازادی جگە لە ئاشتی و تەبایی هیچ دەرئەنجامێکی تری نابێت. ئازادییەکە کە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا بەش *پشك* تێدا هەیە و کەس بۆ کەسێکی تر ناکرێتە قوربانی. ئازادی پرۆسەیەکی زیندوو و ئینسانی کە نەک هەر بەرگری لە مرۆڤایەتی دەکات بەڵکو بەهێزی دەکات. کاتێک دروشمی "ئازادی پێویستی بە یەکڕیزییە" بەرز دەکرێتەوە، لە ڕاستیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئازادی تەنها مافێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دەبێت بەکۆمەڵ کاری بۆ بکرێت. دروشمی "ئازادی پێویستی بە یەکڕیزییە" کۆدی ئازادی ڕاستەقینە، ئازادییەکە کە تێیدا هاودەنگی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بناغە و بناغەکەیە. ئازادی ڕاستەقینە دەبێت وەک مافێکی سروشتی بۆ هەمووان بناسرێت، نەک شتێک کە بە خوێن و قوربانیدانی مرۆڤ بەدەست بهێنرێت. جا با یەکریزی هاودەنگ حیزب و هۆشیاری بەکۆمەڵ بەرەو ئازادی بچێن دەنا ناگەینە ئامانج ئەم بابەتە لەم رۆژەدا نووسیوومە کە لە وڵاتی نۆروێژ ١٧ێ مای وەک رۆژی سەربەخۆی ولاتی نۆروێژە و یەکێکە لە جند وڵاتێک کە بێ خوێن رشتن گەیشتووەتە سەربەخۆی

3 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆدی ئازادی ڕاستەقینە یەکریزی یا نرخ؟

کۆدی ئازادی ڕاستەقینە یەکریزی یا نرخ؟

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)