ئەمیر سەیدی چالاکی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمیر سەیدی، ٢٨ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی لەم شارەدا دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری رایگەیاند کە "هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، هێرشیان بۆ شوێنی کارەکەی ناوبراو بردووە و سەرەڕای دەستبەسەرکران، دەستیان بە پشکنینی شوێنی کارەکەی ئەم هاووڵاتییە کردووە".