ئیسرائیل هێرشى زەمینى بۆ سەر غەزە دەستپێکرد
ئیسرائیل هێرشى زەمینى بۆ سەر غەزە دەستپێکرد
بۆ ئەوە مەبەستەش لەدوێنێوە سوپاى
ئیسرائیل کەوتووەتە جووڵەیەکی نائاسایی و بڕیاریانداوە دەست بەسەر شارەکەدا بگرن،ئاگادارییەکیشیان بڵاوکردووەتەوە کە دانیشتوانى غەزە لە هەرکوێیەک هەن بەرەو باشوورى غەزە بڕۆن ووەک دەگوترێت "خوێنى خۆیان لەسەر خۆیان" و بەگوێرەى راپۆرتەکان هێرشى ئەمجارە زیانەکانىبەجۆرێک دەبێت کە دوو ساڵی پێشوو هیچ نەبووبێت لە چاویدا.
سەرەڕاى کۆبوونەوەى لوتکەى وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر و بەکارهێنانی زمانى زبرو هەندێکجاریاسایی و دبلۆماسیش، بەڵام سوپاى ئیسرائیل بە شێوەیەکی کرداریی وەڵامی هەمووانى دایەوە و بڕیاریدابە دەستپێکردنى هێرشی زەمینیی لەبەر ئەوەى نەتانیاهۆ بوون و مانەوە و مێژووی خۆی پەیوەستکردووەبە بوون و مانەوە و بەردەوامی حەماس و لەناویاندا ئازادکردنى بارمتەکانى ئیسرائیل، کە تا ئێستاشنازانن لەکوێن و چارەنووسیان بەکوێ گەشتووە.
قۆناغ بە قۆناغ: بەگوێرەى راپۆرتێکى ئاژانسی (CNN) دوو بەرپرسى باڵای سوپا پشتڕاستىئامادەکارییەکانى سوپایان کردووەتەوە و گوتویانە کۆنترۆڵکردنى شارەکە بەگوێرەى پلانێکى پلەبەندى وقۆناغ بە قۆناغ دەبێت، بەرەبەیانى رۆژى سێشەمەش میدیاکانى فەرەنسا بڵاویانکردەوە بەرەبەیانى ئەمرۆهێرشى قورسکراوەتە سەر غەزە و مارکۆ رۆبیۆی وەزیری دەرەوەى ئەمریکاش سەردانى ئیسرائیلى کردووەبەمەبەستى دووپاتکردنەوەى پشتیوانییەکانى بۆ ئیسرائیل.
ئومێدى چوڵکردنى غەزە: بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەى «جيروزاليم بوست»ـى ئیسرائیلیش لە ئێستاداکەمترین بیناى بەرز لە غەزە بەپێوە ماون و ئیتر کاتى ئەوەش هاتووە هێرشى زەمینیی دەستپێبکات، هەرئەو رۆژنامەیە ئاماژەى بەوەشکردووە لە هەفتەى رابوردووەوە تا ئێستا زیاتر لە 300 هەزارکەس شارىغەزەیان جێهێشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت دوو بەرامبەرى ئەو ژمارەیەش مابنەوە لەشارەکەدا وئەوەش پرۆسەکە قورسترو خوێناویی تر دەکات، سوپاى ئیسرائیلیش ئومێدى وایە بەم جموجووڵەسەرەتاییانە بەشێکى تر لە دانیشتوانەکەى شارەکە بەجێبهێڵن، یەسرائیل کاتس وەزیری بەرگرییئیسرائیلیش لە دواى هێرشەکەى سێ شەممە گوتى غەزە دەستوێت! سەربازە ئیسرائیلییەکان ناهێڵن ئەوئاگرە بکوژێتەوە تا بارمتەکراوەکان نەگەڕێننەوە باوەشى خێزانەکانیان.
کۆدەنگی لەسەرنییە: ئەم هەنگاوە راگەیەنراوە کۆنەى ئیسرائیل و جووڵە پێکراوە نوێیەى ئیسرائیللەناوخۆی بەرپرسانى وڵاتەکەدا ناکۆکیی هێناوەتە ئاراوە و یەکێکى وەک ئیاڵ زامیر سەرۆک ئەرکانىسوپاى لەگەڵ نییە ، سەرەڕاى بەرپرسە ئەمنییە باڵاکانى ئەو وڵاتە، هەر بۆیە کاتێک نەتانیاهۆ وەهابەرنامەیەکى ئاشکرا کرد، ئەو دەستى لەکار کێشایەوە، بە پێچەوانەى بۆچوونەکانى نەتانیاهۆ وە ئەوانپێیان وایە نەک ناتوانن بارمتەکراوەکانیان دەستبکەوێتەوە بەڵکو زیانێکى قورستر لە سوپاى وڵاتەکەیاندەدەن.