وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دوو سەرمایەداری ئێرانی وە دەیان کەسایەتی لە هۆنگ کۆنگ و ئیماراتسزادا
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا دوو سەرمایەداری ئێرانی وە دەیان کەسایەتی لە هۆنگ کۆنگ و ئیماراتسزادا
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو سزایانە ڕێگری لە تاک و کۆمپانیاکان دەکەن دەستیان بگات بە هەرسەروەت و سامانێک یان سەروەت و سامانێکی دارایی کە لە ئەمریکا بەردەستە و ڕێگری لە کۆمپانیائەمریکییەکان و هاوڵاتییان دەکات کە بازرگانییان پێوە بکەن
بەهۆی هەماهەنگیکردن لە گواستنەوەی 100 ملیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵی بەدەستهاتو لە فرۆشتنینەوتی ئێران بە قازانجی حکومەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دو هاوڵاتی ئێرانی بەناوەکانی عەلیڕەزا درەخشان و ئارش ئیستەکی عەلیوەند، ئاسانكاریان كردوە بۆ کڕینی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵییان کە لە فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە بەدەستهاتوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دو کەسە تۆڕێک لە کۆمپانیا ساختەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەکارهێناوە بۆگواستنەوەی پارەی دراوی دیجیتاڵی. تۆڕەکە هەڵساوە بە سپیکردنەوەی پارە لە ڕێگەی کۆمپانیاساختەکانی دەرەوە بەتایبەت لە هۆنگ کۆنگ و ئیمارات سزادراون.
جۆن کەی هێڕلی، یاریدەدەری وەزیری خەزێنە بۆ کاروباری تیرۆر و زانیاری دارایی رایگەیاندوە، "بەردەوامدەبێت لە پچڕاندنی ئەو سەرچاوە داراییە سەرەکیانەی کە پارەی پڕۆگرامەکانی چەک و چالاکییەوێرانکەرەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ئەو ناوچەیە دابیندەکەن".
ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ پەسەندکردنی ئەم سزایانە، فەرمانێکی جێبەجێکاری بەکارهێناوە کە دۆناڵدترەمپ لە مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵدا دەریکرد و ناوی "یاداشتی ژمارە 2ی ئاسایشی نەتەوەییسەرۆکایەتی"یە، کە داوا لە ویلایەتە یەکگرتوەکان دەکات "هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر".
هەروەها لەو فەرمانەدا هاتوە کە، "ئێران هەرگیز ناتوانێت ڕێگەی پێ بدرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمیبگات یان پەرەی پێ بدات