بهبۆنهی شههیدکردنی ژینا ئهمینی لەلایەن هێزهکانی ڕژێمی ئێرانەوە
بهیاننامهی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
بهبۆنهی شههیدکردنی ژینا ئهمینی لەلایەن هێزهکانی ڕژێمی ئێرانەوە
خهڵکی خۆڕاگری کوردستان، چینی کرێکار و زهحمهتکێش و خهڵکی ههژار و ستەم دیدەی ژێر دەسەڵاتیڕژێمێکی دیکتاتۆرو کۆنەپەرست ، له ساڵیادی شههییدکردنی ژینا ئهمینی که له ڕێکهوتی ١٦یسێپتهمبهری ٢٠٢٢ به ناڕەواو بە کۆنەپەرستانەترین شێوە له تهمهنی ٢٢ ساڵیدا بەهۆی ئەشگەنجەدانەوەلەلایەن ڕژێمی دواکەوتوو کۆنەپارێزی ئیسلامی ئێرانەوە ، گیانی له دهستدا . ئیدانەو شەرمەزاردەکەین.
ڕووداوی نەخوازراوی ژینا بوو به سیمبۆلی ڕاپهڕین و شۆڕش بۆ ئازادی، و سەرتاسەری جیهانی گرتەوەبەدروشمی ژن ، ژیان ئازادی .
ئێمه له بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان،وێڕای بەشداری کردنمان لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا ڕۆڵیبەرچاوومان گێڕا لە بەرنگاربونەوەی هەوڵە سەرکوتگەریەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێرانداو پێشەنگ وپشتیوانی ڕاپەڕین و ناڕەزایی بوین بۆ داکۆکیکردن لەماف و ئازادیەکانمان
له ساڵیادی شههیدکردنی ژینا ئهمینی و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا بهڵێنی خۆمان دووبپات دهکهینهوهکه بهردهوامین لەخەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانج و لەو پێناوەشدا خەباتی سیاسی و مەدەنیمانلەم قۆناغەدا ئەنجام داوە و تەواوی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و جیهانمان لە دەستدرێژی و سەرکوتگەریڕژێمی ئیسلامی ئێران ئاگادارکردوەتەوەو ناوەستین تاگۆڕین و
ڕوخاندنی ئەم ڕژێمە سەرکوت گەرە .
بزوتنەوەی ئایندە ئەوهێزە پێشکەوتو خوازو مۆدێرنەیە کە لەسەر بنچینەو ڕەچەڵەکی ڕەسەنیکوردەواری دەوڵەتی ماد دامەزراوە و هەموو سنورە تەقلیدی و کۆنەکانی خەباتی سیاسی و نیزامیتێپەڕاندووەو بزوتنەوەی سەرجەم چین توێژەکانەو سازش لەهیچ مافێکی گەلەکەمان لەڕۆژهەڵاتیکوردستان ناکات و درووشمی ژن ژیان ئازادی بەرجەستەکردووە و ئەم شۆڕشە مەزنەمێژوویە بەئامانجدەگەیەنێ.
کۆکردنەوەی هەمو چین و توێژی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لەبزوتنەوەیەکی سیاسی و بە بەرپرسیارزانینی کۆمەڵگەی کوردی لەبەردەم ئەرکی نیشتیمانیدا بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی وئامانجەنەتەوایەتیەکان ئەرکی ئێستاو داهاتومانە.بۆبنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازادو پێشکەوتووشارستانی.
بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان