بە پێی ڕاپۆرتێکی نیۆیۆرک تایمز، دوێنێ یەکشەممە دووەم فڕۆکەی دیپۆرتکردنەوەی ٥٠ هاووڵاتی ئێرانی و چەند کەسێکی عەرەب و ڕووس، لە ئەریزۆنای ئەمریکاوە هەڵفری و سەرەتا لە میسر نیشتووەتەوە و ڕوس و عەرەبە دیپۆرتکراوەکانی دابەزاندووە و ئێرانییەکانی بردووەتە کوەیت و لەوێوە بە فڕۆکەیەکی کوەیتی گەێنراونەتە تاران.
ئەمەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ئێران بووەکە پێش دوومانگ بەر لە ئێستا ئەنجام دراوە.
ئەمە دووەمین گرووپی دیپۆرتکردنەوەیە کە لە ئەمریکاوە دەگەنەوە ئێران.
جاری یەکەم لە مانگی ۹ یەکەم فڕۆکەی دیپۆرتکراوانی ئێرانی لە ئەمریکاوە و لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی قەتەری گەیشتەوە تاران.
بە پێی ئەو ڕێککەوتەی کە لە نێوان ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ئێران کراوە، بڕیار وایە نزیکەی ۲٠٠٠ هاووڵاتیی ئێرانی بگەڕێنرێنەوە بۆ ئێران.
زۆربەی ئێرانییە دیپۆرتکراوەکان بە ناچاری ملکەچ بوونە بە بڕیارەکە و هەندێکیشیان بە زۆر خراونەتە نێو فڕۆکەکەوە و تەنانەت لە نێو فڕۆکەکە هێزێکی ئەمنی ئامادە بوونە بۆ ڕووداوی نەخوازراو.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەمە گەورەترین پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەیە لە مێژووی ئەمریکا، چونکە پێشتر بە تاک و جووت دیپۆرتکردنەوە هەبووە و ئێستا هەڵمەتی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی بە نایاسایی گەیشتوونەتە ئەمریکا زۆر زیادی کردووە.