ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ترەمپ ئەگەر ئێران بیەوێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێبکاتەوە جارێکی تر هێرش دەکەینەوەسەری 

ترەمپ ئەگەر ئێران بیەوێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێبکاتەوە جارێکی تر هێرش دەکەینەوەسەری 
Ahura

ترەمپ ئەگەر ئێران بیەوێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێبکاتەوە جارێکی تر هێرش دەکەینەوەسەری 


ترەمپ ئەگەر ئێران بیەوێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێبکاتەوە جارێکی تر هێرش دەکەینەوەسەری 

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداریی دایە ئێران کە ئەگەر هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمی یان مووشەکییەکەی بدات، ئەمریکا بە هەمان چڕی پێشوو هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.

دۆناڵد ترەمپ ئەم قسانەی ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆشکی سپی بۆ ڕۆژنامەنووسانی کردووە.

ترەمپ دەڵێت کە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئێرانییەکان توانای ئەتۆمی تارانی بە تەواوی لەناوبردووە

لە 2ی تەمموزدا، لە ناوەڕاستی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمریکا سێ دامەزراوەی بە ناوەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئیسفەهان، بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی-2 و مووشەکی تۆماهۆک بۆردومان کرد، کە بە وتەی ترەمپ بە تەواوەتی و بە تەواوی لەناویان برد

هۆشدارییە نوێیەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند کاتژمێرێک دوای قسەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک لە لایەنگرانی حکومەت هات، کە ڕایانگەیاند ئەگەری نوێبوونەوەی ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران "بە ئەنقەست و بۆ دروستکردنی نیگەرانی لای هاووڵاتییان" دەوروژێنرێت

عەلی خامنەیی وتی:" هەندێک کەس بەردەوام ئەگەری نوێبوونەوەی ململانێی سەربازی دەوروژێنن و هەندێک کەسیش بە ئەنقەست ئەم پرسە گەورەدەکەنەوە بۆ ئەوەی خەڵک لە دۆخێکی ناڕووندا بمێننەوە و ترس دروست بکەن، کە ئیشەڵڵا سەرکەوتوو نابن

خامنەیی پێشتریش هۆشداری دابوو کە ئەو دۆخەی "نە شەڕ و نە ئاشتی" کە ئێستا لە وڵاتدا زاڵە، "کەشێکی باش نییە و زیان و مەترسی"ی لێدەکەوێتەوە.

ترەمپ لە قسەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا، بە ئاماژەدان بەو زیانە زۆرانەی کە بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتووە، وتی: ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە جارێکی دیکە نەتوانن لە هەمان خاڵەوە دەست پێ بکەنەوە و ئەگەر بیانەوێت پێویستە شوێنێکی نوێ هەڵبژێرن

4 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترەمپ ئەگەر ئێران بیەوێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێبکاتەوە جارێکی تر هێرش دەکەینەوەسەری 

ترەمپ ئەگەر ئێران بیەوێت دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێبکاتەوە جارێکی تر هێرش دەکەینەوەسەری 

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)