پەرەستوو قادرمەرزی توێژەر و زانستوانی خەڵکی دێولان لەپارێزگای سنە، توانی لەگەڵ تیمەکەی میداڵی زێڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی Silicon Valley-ی ئەمریکای بەدەست بهێنێت.
ئەو توێژەرە کوردە، ڕێگەیەکی نوێی بۆ چارەسەریی نەخۆشیی شێرپەنجە لە ڕێگەی هۆشی زیرەكەوە دۆزیوەتەوە، بەشێوەیەک کە هۆشی زیرەک لە خانە بنچینەیەکانی شێرپەنجە ورد دەبێتەوە و ڕێکاری نوێ و کاریگەر بۆ چارەسەریی شێرپەنجەی جەرگ دادەنێت و هاوکات سیستەمێکی دەرمانیی زیرەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە پێشنیار دەکات.
ئەو دەستکەوتە زانستییە پێشوازیی زۆری نێودەوڵەتیی لێ كراوە.